ئەمریکا هێرشی کردە سەر ٣ بەلەمی دیکە لە دەریای کاریبی: ٣ کەس کوژران
سوپای ئەمریکا لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای کاریبیدا بە کاروانێکەوە ٣ بەلەمیان لێدا و بانگەشەی ئەوەیان کرد کە مادەی هۆشبەریان پێیە؛ لەو هێرشانەدا ٣ کەس کوژران.
فەرماندەیی باشووری ئەمریکا (SOUTHCOM) ڕایگەیاند کە بە فەرمانی وەزیری بەرگری پیت هێگسێت، هێرشێک کراوەتە سەر کاروانێکی ٣ کەشتی کە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا دەڕۆیشتن.
لە بەیاننامەکەدا ئیدیعا کراوە کە بەلەمەکان لەسەر ڕێگا ناسراوەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەڕۆن و پێش هێرشەکە مادەی هۆشبەریان لە نێوان یەکتردا گواستووەتەوە.
دەوترێت لە هێرشەکەدا سێ کەس لە بەلەمی یەکەمدا کوژراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە خەڵکی سەر دوو بەلەمەکەی دیکە بازیانداوەتە ناو دەریاکە، هەروەها ئەو بەلەمانەش لە هێرشەکانی دواتردا نوقم بوون.
لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە سوپای ئەمریکا لانیکەم ٢٦ هەڵمەتی بۆ سەر بەلەمەکان ئەنجام داوە کە گومانیان لێدەکرێت مادەی هۆشبەریان هەڵگرتبێت لە کەنارەکانی کاریبی و ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن.
لەم هێرشانەدا لانیکەم ١٠٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧١ هەزار و ٢٧١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٢٣٣ کەس.
تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکان و سەدان بەڵگەنامەی نهێنی ئاشکرایان کردووە کە ئەفسەرانی باڵای سەربازیی رژێمی ڕووخێنراوی ئەسەد بەنیازن هێرشێکی چەکداری لە سوریا بکەن و حکومەتی نوێ لە دیمەشق بکەنە ئامانج.
دوای چەند ڕۆژێک لە باران بارینی بەخوڕ لە ئەفغانستان، ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ کەسیش بریندار بوون.